فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون

بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون

  • پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.محمد سابر مستەفا هەمەوەندی
  •  لە ساڵى (١٩٥٢) لە قەزاى کۆیە لە دایکبوە
  • لە ساڵی (1980) بە مامۆستای دواناوەندی لە كۆیە دامەزراوە , لەبەر هەڵوێستی نیشتمانی بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە پەروەردەو فێركردن بە فەرمانی ئەنجومەنی بەناو شۆڕش دوور خراوەتەوە .
  • هەموو قۆناغەكانی خوێندنی ئامادەیی و بكالۆریۆس و ماستەرو دكتۆرا بە ڕیزبەندی یەكەمەكان و بە پلەی نایاب بڕیوە.
  • زیاتر لە (26) ساڵە مامۆستای زانكۆیە، لە زانكۆكانی (سەڵاحەددین، سلێمانی و كۆیە) وانەی وتۆتەوە.
  • بۆ ماوەى زیاتر لە هەشت ساڵ  لە زانکۆى سەڵاحەددین سەرۆكی بەش بوە.
  • جگە لە ڕاژەی زانكۆیی ماوەى زیاتر لە (12) دوازدە ساڵ خزمەتی پەروەردەیی و كارگێڕی كردوە.
  • لە ژیانى ئەکادیمیدا سەرپەرشتیاری زیاتر لە (50) نامە ماستەرو تێزى دكتۆرای كردوە.
  • زیاتر لە (70) نامەی ماستەرو تێزى دكتۆرای  لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و ئێراق گفتوگۆ كردوە.
  • سەرۆكایەتی و  ئەندامیەتی دەیان لیژنەی زانستی لە بوارەكانی خوێندنی باڵا و پەروەردەو ئەوقافی كردوە.
  • بەشداری لە دەیان كۆنفرانس و ۆورك شۆپ و خولی ڕاهێنان لە بوارەكانی پلاندانانی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە ناوەو دەرەوەی ووڵاتی كردوە.
  • دەیان توێژینەوەی زانستی لە بوارەكانی زمانەوانی و ناساندنی بەرهەمی زانایانی كورد ئامادەو بڵاوكردۆتەوە، بەشێکیشیان ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە.
  • دەیان نوسراوی سوپاس و پێزانینی لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراق و هەرێمی كوردستان و، وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، پەروەردە، ئەوقاف و کاروبارى ئاینى و زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و ئێراق) ئاراستە كراوە.
  • ئەندامى دەستەی دامەزرێنەری سەندیكای مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكانە.
  • ئەندامی لێژنەی ڕاوێژكاران و شارەزایانی پەروەردەو خوێندنی باڵا-یە بۆ داڕشتنی پلانی ستراتیژی خوێندن لە ئاستی هەمو ئێراق.
  • ماوەى زیاتر لە (١٠) دە ساڵە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواچونە.
  • ئیمەیل: hamawandy955@yahoo.com

 

 

 

یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون

  • د. جمال کمال حسین
  • شوێن و ساڵی لە داییکبون: 1960/ هەولێر
  • هەڵگرى بڕوانامە دکتۆرا لە بوارى ئەندازیارى میکانیک
  • نازناوى زانستى: پرۆفیسۆرى یاریدەدەر
  • جگە لە زمانى کوردى، زمانى عەرەبى، ڕوسى بەتەواوەتى دەزانێ، هەروەک کەمێک زمانى ئینگلیزى دەزانێ
  • لە ژیانى ئەکادیمیدا (٧) حەوت توێژینەوەى زانستى هەیەو، پەرتوکێکیشى بەناوى (وزەى خۆر وەک وزەى جێگرەوە) هەیە.
  • بەشدارى ژمارەیەکی زۆر کۆنفرانس و وەرکشۆپ و، کۆنگرەی زانستی کردوە، هەروەک بەشدارى چەندین خولى کارگێڕی لە دەرەوە و ناوەوەی ئێراق و کوردستان کردوە .
  • پێشتر چەندین پۆستى وەرگرتوە وەک (بەڕێوەبەری ئەندازە و ئاوەدانکردنەوە، بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکان، بەڕێوەبەری دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەڕێوەبەری خوێندنی تایبەت).
  • لە ئێستاشدا پاریدەدەرى بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و، سەرپەرشتیارى گشتى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمى هەرێمى کوردستانە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

 

 

پێکهاتەى فەرمانگەى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون

یەکەم/ بەڕێوەبەرایەتى ئامارو بەدواداچون:

کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئامار و بە دواداچون بریتییە لە وەرگرتنی داتا و زانیاری (دوو وەرزى ئامارم-ان هەیە وەرزى یەکەم لە دواى دەرچونى ناوى خوێندکارانەوەیە، وەرزى دوەمیش ئەبدەیتى ئەو ئامارو زانیاریانە دەکەین لە مانگى چوار تا پێنج) ، لەهەمان کاتدا لەم بەڕێوەبەرایەتیەدا دیراسەی ئەو بابەتانە دەکەین، کە پەیوەندییان بە ڕەوتی خوێندن و خوێندکاران هەیە، هەروەک گشت کارەکانیش بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بەفەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون ئەنجام دەدی.

ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە سێ هۆبە پێکهاتوە، کارو ئەرکەکانى هەر یەک لە هۆبەکانیش بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

  • هۆبەی زانکۆ حکومیەکان: ئەرکى ئەم هۆبەیە بریتیە لە وەرگرتنى داتاو زانیارییەکان، کە ئەوەش بەدو قۆناغ دەکرێ، یەکەمیان دواى تەواوبونى پرۆسەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان (زانکۆ حکومى و تایبەتەکان) جێبەجێ دەکرێ, ئەوەش بۆ کۆکردنەوەو وەرگرتنى ئامارو زانیارى پێویستە بەتایبەت ژمارەى خوێندکاران, مامۆستایان, فەرمانبەران , لە  گشت بەش و کۆلێژى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، هەروەک لە جارى دوەمیشدا ئەبدەیتى ئەو ئامارو زانیاریانە دەکات، کە لە وەرزی یەکەم داواکرابو، ئەو کارەش لە مانگى چوارى هەمو ساڵێک دەست پێدەکات. لە دواى گەڕاندنەوەى وەرگرتنى ئامارەکان , ووردبینى و راست کردنەوەى ئامارو زانیاریەکان دەکرێ و، لەکۆتایدا پوختەى ئامارەکان ئامادە دەکرێ، ئینجا ئاماری پێویست بەدەزگاو دامەزراوە فەرمی  و نافەرمیەكان و خوێندکارانى  خوێندنی باڵا دەدات، كە بە شێوەی فەرمی داوا لە وەزارەت دەكەن، جگە لەوانەش لەم هۆبەیەدا بڕوانامە(حكومیەكان)ی گشت زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دوای دڵنیابون لە ڕاستی و دروستیان پەسند دەکرێن.
  • هۆبەی ئاماری زانکۆ تایبەتەکان: لە هۆبەیەشدا ئامار و زانیاری پێویست دەربارەی (خوێندكاران، دەرچوان، مامۆستایان) لە گشت بەش و كۆلێژی زانكۆ تایبەتەكان ئامادەو ڕێکدەخرێ، بەهەمان شێوە ئامار و زانیاری پێویست دەربارەی خوێندكارانى ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆ تایبەكانی هەرێمی كورستان ئامادەو ڕێکدەخرێ بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەی زانستی.
  • هۆبەی خوێندن و بە دواداچون: کارو چالاکیەکان لەم هۆبەیەدا بریتیە لە دراسەکردنى بابەتەکانى خوێندن و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان، بەتایبەت ئەو کارانەى پەیوەندییان بە (مقاسە)ی بابەتەكانی خوێندن و سەرباركردن و (تحمیل) و رێنماییەكانی تاقیكرنەوە و پەرینەوە ( عبور ) هەیە، لەهەمان کاتدا بەدواداچون بۆ هەمو ئەو ڕێنمایایانە دەکات كە پەیوەندییان بە گواستنەوەی خوێندكاران لە ناوەوە دەرەوەی هەرێم ( ئێراق )وە دەروەی وڵات، هاوکات چارەسەری ئەو كێشانەش دەکات، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەت لە كاتی پەسەندكردنی كۆنوسی زانكۆكان ئاڕاستەى فەرمانگەكەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون دەکرێ بۆ ئەوەی بەدواداچونى بۆ بکرێ و، وەڵامی زانكۆكان بدرێتەوە، هەر لەم هۆبەیەدا دراسەی هەمو ئەو داواكاریانە دەکرێ، كە لەلایەن خوێندكارانەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو پێشکەشى فەرمانگە دەكرێت. هەر لە هۆبەى بەدواداچون دراسەی ئەو كورسی خوێندنانە دەکرێ، كە لەلایەن سەندیكاو وەزارەتەكان داوا دەكەن بۆیان تەرخان بكرێت، جگە لەوانەش وەڵامی ئەو سكاڵا و نوسراوانە دەداتەوە، كە هاوڵاتیان لە ڕێگەی سەرۆكایەتی پاڕلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگا و شارەكان ئاراستەی وەزارەتەکەمان دەكرێت.

 

بەڕێوەبەر: د. اوميد سابر عبدالله شوانی

ئیمەیل:

ئیمێلی بەڕێوەبەر: omiad.abdullah@mhe-krg.org

ئیمێلی وەزارەت: ps.office@mhe-krg.org

تەلەفون:

ژمارەی تەلەفۆنی ئۆفیس لە ڕێگەى بگۆڕى وەزارەت: 189، 188، 187، 185

ژمارەی تەلەفۆنی بەڕێوەبەر:  07504660477

 

دوەم/ بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن:

ساڵانە لە ناوەندى وەرگرتن ئامادەکارى بۆ کۆبونەوەى لێژنەى باڵا-ى وەرگرتن دەکرێ بۆ داڕشتنى ڕێنمایى وەرگرتن و دابەزین  و گواستنەوەى قوتابیان/ خوێندکاران، لەهەمان کاتدا پلانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئامادە دەکات و، کۆنوسى کۆبونەوەکان بەسەر زانکۆکان دەگشتێنێت.  هەروەک پڕۆسەى وەرگرتن بەڕێگەى (زانکۆلاین و وەرگرتنی ڕاستەوخۆیی زانکۆیی) جێبەجێ دەکات، ئەوەش دواى ئەوەى بە چەند قۆناغێکى هونەرى و وردبینى دەڕوات و بەڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دواناوەندییەکان بە پێى کۆنمرە پلانى وەرگرتنى زانکۆکان جێبەجێ دەکات، دواتریش بەڕێگەی بەرنامەیەکى ئەلیکترۆنی تایبەت خوێندکاران بە پێی کۆنمرەو ئارەزوەکانیان و پلانى وەرگرتنى زانکۆ و پەیمانگەکان بەسەر بەشە زانستیەکاندا دابەش دەکرێن، ئینجا پڕۆسەى بەدواداچون و سەیرکردنى گازاندەکان/سکاڵا لە دواى دەرچونى ناوى پاڵێوراوان بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان جێبەجێ دەکرێ. کارێکى دیکەى ناوەندى وەرگرتن ئامادەکردنی ئاماری ساڵانەی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکارانە لە زانکۆکانی هەرێم. هاوکات ئەرکێکى دیکەى هەماهەنگیکردنە لەگەڵ فەرمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە (بەڕێوەبەرى گشتی پلاندانان و، ،بەڕێوەبەرى گشتی پەروەردەکان، کۆنتڕۆڵ...هتد ). ئەم بەرێوەبەرایەتیە لە چوار هۆبە پێک دێ، کە بریتین لە:  

  •  هۆبەى زانکۆ حکومیەکانی هەرێم: کارەکانى ئەم هۆبەیە بریتیە لە ئامادەکردنى ڕێبەر و پلانى زانکۆکان بۆ وەرگرتنى خوێندکاران. دابەشکردنی دەرچوانیی ئامادەییە  پیشەییەکان بەسەر زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم. دابەشکردنی پاڵەوانانی وەرزش وکاندیدەکانی سەندیکای هونەرمەندان، هەروەک سکاڵای زانکۆ حکومیەکانی هەرێمى کوردستانیش هەر لەم بەڕێوەبەرایەتیە وەردەگیرێت.
  • هۆبەى وەرگیراوانى دەرەوەى هەرێم و وڵات: کارەکانى ئەم هۆبەیە بریتیە لە وەرگرتن و گواستنەوەى خوێندکارانى دەرەوەى هەرێم و وڵات، لەهەمان کاتدا کار دەکات بۆ وەرگرتن و گواستنەوەی خوێندکارانى ناوچە دابڕێندراوەکان، وەک خوێندکارانى (ئێزیدی ، خانەقین ، کەرکوک)، هاوکات وەڵامى سکاڵای خوێندکارانى وەرگیراو دەداتەوە.
  • هۆبەى زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان: ئەم هۆبەش کارەکانى لە بابەتانە چڕکراوەتەوە، ئەوانیش بریتین لە وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان هەرێمى کوردستان بە سیستمی پۆلیتەکنیک، هەروەک خوێندکاران لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان هەرێم بە سیستمی پارالێل وەردەگرێت، جگە لەوەش خوێندکاران لە گشت زانکۆکانی هەرێم بەسیستمی خوێندنی ئێواران وەردەگرێت، هاوکات وەڵامى سکاڵای خوێندکارانى وەرگیراو بە هەر سێ سیستمی ئاماژە پێکراو دەداتەوە، لەهەمان کاتیشدا کار بۆ گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێم لەم هۆبەیە ڕاى دەکرێ.
  • هۆبەی زانکۆلاین: ئەرکى ئەم هۆبەیە بریتیە لە ڕێکخستنەوەی زانیاری دەرچوانی پۆلی (12) ئامادەیى، هەروەک (فۆرمی ئەلیکترۆنی) زانکۆلاین ئامادە دەکات، بەشێوەیەک دەرچوان دەتوانن لە ڕێگەى ڕاستەوخۆ فۆرمەکە پڕبکەنەوە. لەهەمان کاتدا ‌ ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەر ئامادە دەکات و، بەسەر قوتابخانە و خوێندگاکان دابەشى دەکات.         

بەڕێوەبەر ى ناوەندى وەرگرتن: ئارام ئیبراهیم قەنبەر

دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن بکەیت: aram.qanbar@mhe-krg.org

 

 

سێیەم/ بەڕێوەبەرایەتى پەیمانگەکانى زانستە ئیسلامیەکان: