چۆنیەتى یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌ جیهانییه‌كان

بۆ هەمو ئەو کەسانەی بڕوانامەی خوێندنیان لە دەرەوە بەدەستهیناوە و، دەیانەوێ  لە کوردستان یەکسانی بکەن، لەسەرەتادا پێویستە ئەم زانیارانەی خوارەوەی بەتەواوی بخوێنێتەوەو، دڵنیا بێت لە پێشکەشکردنەکەی پێش ئەوەی پێشکەشی بکات، چونکە زۆرێک لەو کەسانەى مامەڵە پێشکەش دەکەن کەموکوڕى لە مامەڵەکانیان هەیەو ئەم زانیارییانەیان نیە.

بڕوانامە و بەڵگەنامەکان :

  1. پێویستە ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە ئامادە بکرێت (بۆ هەر بەڵگەنامەیەک وێنەیەکی ڕەسەن و کۆپی پێویستە). 
  • هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا، بۆرد)، یاخود ئەو بڕوانامانەی کە یەکسانن:
  • پەسەندکردنی ئەم بەڵگەنامە و بڕوانامانەی خوارەوە لە وەزارەتی دەرەوە و باڵێۆزخانەی ئێراقی (لەو وڵاتەی کە بڕوانامەکەی تێدا بەدەستهێناوە).
  • بڕوانامەی سەر دیوار ( الشهادة الجداریة).
  • بڕوانامەی نمرەکان ( وثیقة الدرجات ) " ئەگەر هەبێت لەو جۆرە خوێندنە".
  • هەمو ئەو بڕوانامانەی کە بەدست هاتون پێش ئەو بڕوانامەیەی، کە ئیستا پێشکەش ئەکرێت بۆ ئەوەى بۆى یەکسان بکرێت تا بڕوانامەی ئامادەیی دەوێ، جگە لە خاوەن بڕوانامەکانی دکتۆرا و بۆرد، کە بڕوانامەی ئامادەییان لێ داواناکرێت.
  • بڕوانامەی پاشکۆ (Diploma Supplement).
  • نامەی خوێندن ( الاطروحة) ئەگەر لەو جۆرە خوێندنەى هەبێت و ، مۆری زانکۆی لە سەر بێت (لەگەڵ کۆپی پانزە لاپەرەی یەکەم).

سەبارەت بە بروانامەی ئامادەیی:

  • بڕوانامەی ئامادەیی " یەک ڕەسەن و کۆپی یەکی ڕەنگاو ڕەنگ " ( بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم، بەکالۆریۆس ، دبلۆمی باڵا ، و ماستەر ئەگەر هاتوو بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە دەرەوەی ئێراق تەواو کردبو) :
  • ئەگەر بڕوانامەی ئامادەیی لە دەروەی ئێراق بەدەستهێنا بو، دەبێت فۆرمی تایبەت پڕ بکاتەوە و، خاوەن بڕوانامە بە نووسراوێک لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستى/فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان-ەوە ڕەوانەى وەزارەتی پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکرێت بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەی ئامادەیی ( بە پێ ی پەیوەنداری ـ حسب العائدیة).
  • 2ئەگەر بڕوانامەی ئامادەیی لە ناوەوەی ئێراق بەدەستهێنا بێت ، لەو کاتەدا دەبێت لەو جێگەی کە بڕوانامەکەی پێ بەخشیوە لەگەڵ لایەنى پەروەردە پەسەند بکرێت.
  1. بەڵگەنامە کەسایەتیەکان:

یەکەم/ بۆ هەڵگرانی تەنها ڕەگەزنامەی ئێراقی  

  • ناسنامەی باری شارستانی ( کۆپی ڕەنگاو رەنگ).
  • ڕەگەزنامەی ئێراقی (کۆپی ڕەنگاو رەنگ) .
  • پاسپۆرت ( کۆپی ڕەنگاو رەنگ )، لەگەڵ ئەو لاپەرانەی کە دەیسەلمێنێت ئەو کەسە جێنیشین بوە ( لەو وڵاتەی کە بڕوانامەکەی تیادا بەدەستهێناوە ) بە درێژایی ماوەی خوێندن .

دوەم/ بۆ هەڵگرانی دوو ڕەگەزنامە ( عێراقی و بیانی )

  • ناسنامەی باری شارستانی ( کۆپی ڕەنگاو رەنگ).
  • ڕەگەزنامەی ئێراقی (کۆپی ڕەنگاو رەنگ) .
  • پاسپۆرتى بیانى ( کۆپی ڕەنگاو رەنگ ).

سێیەم/ بۆ هەڵگرانی تەنها ڕەگەزنامەی بیانی

  • بەڵگەنامەی جێنیشین بون بۆ ماوەیەک " کەمتر نەبێت لە شەش مانگ " ( کۆپی یەکی ڕەنگاو ڕەنگ).
  • پاسپۆرتى بیانى ( کۆپی ڕەنگاو رەنگ ).
  1. ژیاننامەی کەسى ( السیرة الذاتیةـCV
  2. وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ .
  3. ئەگەر ئەو کەسەی کە بڕوانامە بۆ یەکسانکردن پێشکەش دەکات، فەرمانبەر بێت یاخود داوای دامەزراندنی کردبێت (دەتوانێت نووسراوێک سەبارەت بە داواکردنی یەکساکردنی بڕوانامەکەی بە شێوەیەکی فەرمی پێشکەش بەو فەرمانگەیە بکات، کە دەیەوێت تێدا دابمەزرێت)
  4. گەڕان بە دوای ناوی زانکۆ لە ڕێبەری یونسکۆ دا
  5.    پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە یەکسانکردنی بڕوانامە .
  6. پڕکردنەوەی "بەڵێننامە"ی تایبەت (کە لە فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان/ بەرێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان)، یاخود لەسەر وێبسایتى وەزارەت دەست دەکەوێ.

ئەم کارانەی کە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئەنجام دەدرێت :

  1. بڕوانامەى خوازیار بۆ یەکسانکردنى پێشکەش بە لێژنەی یەکسانکردنی بڕوانامەکان دەکرێت.
  2. لەوانەیە ئەو لێژنەیە داوای چاوپێکەوتن لەگەڵ خاوەن بڕوانامەکە بکات، بۆ ئەوەش پەیوەندی بە کەسەکەوە دەکرێت تا لە کات و شوێنى دیاری کراو ئامادە بێت.
  3. ئەو بڕوانامەی یەکسان دەکرێت دەخرێتە ناو کۆنوس .
  4. بۆ پسپۆری پزیشکییەکان و، هەندێ وڵات، خاوەن بڕوانامە بە نووسراوێک ڕەوانەى لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت بۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی (بۆ ئەو مەبەستەش بە ڕێگەی ئیمیل یاخود تەلەفۆن پەیوەندی بەو خاوەن بڕوانامەکەوە دەکرێت).
  5. پاش جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانە بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامە دەرئەچێت ( ئەوەش پێویستی بە مانگێگ تا سێ مانگ دەبێ).
  • ئەگەر هاتو هەر تێبینیەک لە سەر ئەو بڕوانامەیە هەبێت لە کاتی پێشکەشکردن، ئەوا بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامە بە شێوەیەکی کاتی دەرئەچێت.
  • ئەگەر هاتوو هیچ تێبینییەک لە سەر ئەو بڕوانامەیە نەبێت، لەو کاتەدا بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامە بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەرئەچێ.
  • بە مەبەستی وەرگرتنی دوو وێنە لە بڕیاری یەکسانکردن بە زمانی عەرەبی ، پێویستە فۆرمی تایبەت بەو مەبەستە پڕبکرێت ، ئەوەش پێویستی بە هەفتەیەک تا دو هەفتە دەبێت.
  • بۆ یەکسانکردنی نمرەکان-یش پێویستە داواکارییەک پێشکەش بکرێت (بە تایپ نوسرا بێت)، ئینجا بڕوانامەکە دوبارە پێشکەش بە لێژنە دەکرێتەوە، ئەوەش پێویستی بە هەفتەیەک تا دو هەفتە دەبێت .
  1. دەتوانرێت بەو ڕێگەی کە دەدرێت بە خاوەن بڕوانامە پەیوەندی بە وەزارەتەوە بکرێت ( بەڕێگەی ئیمێل یا تەلەفۆن ).
  2. پاش دەرچونى بڕیاری یەکسانکردن پێویستە :
  • فەرمانبەری پەیوەندار (بە ڕێگەی ئیمێل یاخود تەلەفۆن) ئاگاداری خاوەن بڕوانامە دەکات بۆ ئەوەى سەردانى دیوانى وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکات بکات بۆ وەرگرتنی بڕیاری یەکسانکردنەکە .
  • خاوەن بڕوانامە، بڕوانامە ڕەسەنەکانی خۆی وەردەگرێت لەگەڵ نامەکەی ( ئەگەر هاتو پێشتر پێشکەشی کردبێت، ئەوەش بۆ خاوەن بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرا کە جۆری خوێندنەکەیان بە سیستەمی ریسیرچ بوە)  .
  • خاوەن بڕوانامە دو وێنە لە بڕیاری یەکسانکردن وەردەگرێت .
  • وڵامی نووسراوەکەی دەدرێتەوە ( ئەگەر هاتو پێشتر نوسراوی پێشکەش کردبێت) .
  1. لە کاتی بوونی سکاڵا لە سەر ئەنجامی بڕیاری یەکساکردنی بڕوانامەکە دەتوانرێت داواکارییەک پێشکەش بکرێت ( کە بە تایپ نوسرا بێت) و، هۆی سکاڵاکەى تێدا ڕون کرابێتەوە، ئینجا سکاڵاکەى پێشکەش بە لێژنەی یەکسانکردنی بڕوانامەکان دەکرێت بۆ پێداچونەوە بە دەقى بڕیارەکە ، پاشان خاوەن بڕوانامەکە لە ئەنجامەکەی ئاگادار دەکرێت.

تکایە:

هەمولایەک ئاگادار دەکەین، کە بەهۆی سەرقاڵ بونی فەرمانبەرەکانیەوە بە کۆبۆنەوەی هەفتانەی یەکسانکردن بەهیچ شێوەیەک ڕۆژانی چوارشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان نەکەن.

تێبینی:

  • ئەگەر هەر ساختەو درۆکردنێک بدۆزرێتەوە ئەوا داواکار بە بڕی000، 5$ ئەمریکی سزادەدرێت و داوای یاسایی لە دژی بەرز دەکرێتەوە.
  • بەڵگەنامە ڕاستەقینەکان لەلای ئێمە دەبێت  تا بڕیاری کۆتای یەکسانکردنی بڕوانامەکە دەردەچێ دواتر دەیگەڕێنینەوە بۆ خاوەنی.
  • تکایە دڵنیابە لەوەی ئەو زانکۆیەی پێشکەشت کردوە بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس ناوى لە لیستی زانکۆکانی(UNESCO ) هەبێت.
  • تکایە دڵنیابە لەوەی ئەو زانکۆیەی پێشکەشت کردوە بۆ خوێندنى باڵا/ماستەر و دکتۆرا ناوى لە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان هەبێت.