فەرمانگەى دڵنیایى جۆرى و متمانە بەخشین

ئەرکى فەرمانگەى گشتى پشکنین و دڵنیایى جۆرى لێکۆڵینەوەیە لە جێبەجێکردنى باشى ئەرکەکانى زانکۆ و دەستەکان و ڕادەى ڕەوایەتى هەڵس و کەوت و گونجانیان لەگەڵ یاسا کارپێکراوەکان، بۆیە فەرمانبەرێک بە پلەیەکى تایبەت لە هەڵگرانى بڕوانامەى دکتۆرا بەلانى کەم پرۆفیسۆرى یاریدەدەر بێ و شارەزایى لە کاروبارى زانستى و کارگێڕى دا لە پازدە ساڵ کەمتر نەبێ و، چەند پسپۆڕ یارمەتى دەدەن و، ئەرکەکانى دەستنیشان دەکرێن .  

بۆیە ئەرکەکانى فەرمانگەى گشتى پشکنین و دڵنیایى جۆرى بریتیە لە دراسەتکردنى ئەو پرۆپۆزەڵانەی، کە بۆ کردنەوەى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت پێشکەش دەکرێت، لەهەمان کاتدا دراسەى ئەو پرۆپۆزەڵانەش دەکات کە بۆ کردنەوەى بەشى تازە لەلایەن زانکۆ و پەیمانگە ( حکومى و تایبەتى )یەکان پێشکەش دەکرێن. هەروەها بە دواداچون بۆ پڕۆسەى دڵنیایى جۆرى لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکان دەکات بۆ سود وەرگرتن لە زانیارییەکان بۆ ریزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان .

فەرمانگەى گشتى پشکنین و دڵنیایى جۆرى لە دو بەڕێوەبەرایەتى پێکهاتوە ئەوانیش بریتین لە :

1. بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى زانکۆ حکومى و تایبەتەکان .

2. بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى

بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى پشکنین و دڵنیایى جۆرى: د.نورى یاسین هرزانى

 

  • د. نوری یاسین هەرزانی
  • ڕێكەوت و شوێنی لە دایكبون: 1956 / كەركوك
  • هەڵگرى بڕوانامەى دكتۆرایە لە كۆمەڵناسی
  • هەڵگرى بڕوانامەى ماستەرە لە مڕۆڤناسى
  • لە ژیانى ئەکادیمیدا کۆمەڵێک پەرتوکى نوسیوە لەوانە ( كۆمەڵناسی ، الاعلام والجریمة، مقدمة فی الفلكلور الكوردی، الكاكەیی).
  • لەهەمان کاتدا زیاتر لە (20) توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارەكانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێم بڵاو كردۆتەوە.
  • سەرپەرشتی زیاتر لە (15) نامە و تێزى دكتۆرا و ماستەرى لە زانکۆکانى کوردستان کردوەو،  زیاتر لە (20) نامە و تێزى ماستەر و دكتۆراى لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوە تاوتوێ كردوە.
  • بەشداری زۆربەی كۆنفڕانسەكانی زانكۆی سەڵاحەدینى کردوە، لەسەر ئاستى زانکۆش بەشدارى لێژنەکانى ( تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ، لێژنەی زانستی بەشی كۆمەڵناسی، بەرزكردنەوەی پلەی زانستی) کردوە.
  • لە ئێستاشدا بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى پشکنین و دڵنیاى جۆرى-یە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
  • ئیمەیل : noori.harzani@mhe-krg.org 
  • تەلەفون :   07504554798

 

پێکهاتەى کارگێڕى بەڕێوەبەرایەتیەکانى فەرمانگەى پشکنین و دڵنیاى جۆرى

 

یەکەم/ بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى:

ئەم بەڕێوەبەرايەتيە سەر بە فەرمانگەى گشتى (پشكنين و دڵنيايى جۆري)یە، كە هەر لەسەرەتاى دامەزراندنيەوە برڕياردرا لە سەرجەم زانكۆ و دەستەکان نوێنەریكى هەبێ و لێژنەى باڵا-ى بۆ دروست بكریت , تا ئەو لێژنەيە بتوانيَت لەگەڵ بەڕێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى ڕێنمايەكان بە زانكو و دەستەكان بگەێنێ, لەهەمان کاتدا لەسەر ئاستى زانكو و دامەزراوەکانى وەک (سەرۆکایەتى زانكۆ, رِاگرايەتي كولێژ, پەرتوكخانە ... هتد) لێژنەيەكى لاوەكى دروست بکەن، ئەوەش هەنگاوێکى گرنگ بو بۆ هينانە ئارايى سيستمى تەندروستى و سەلامەتى لە سەرجەم زانكو و دەستەكان لە هەرێمى کوردستان لە پیناو دەستەبەرکردى ژينگەيەكى تەندروست بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و هەمو ئەو کەسانەى بەمەبەستى جیا سەردانى دامەزراوە جیاکانى خوێندنى باڵا دەکەن، ئەوەش پاڵپشتيەكە بۆ بەرەوپێشبردنى رِەوتى خويێندن لە هەرێمى كوردستان، بۆیە لە ئێستادا هاوشانى لێژنەى باڵا لە زانکۆ حکومیەکان، لە زانکۆ تایبەتەکانیش لێژنەى هاوشێوە دروست بوە بۆ جێبەجیکردنى سیستمى تەندروستى و سەلامەتى.

کەواتە ئەرکى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى بريتيە لە دابينكردنى ژينگەیەکى ئاسودە  وسەلامەت، هەروەک هەولَدانە بۆ كەمكردنەوەى ڕوداوى ناخۆش لە هەمو بالَەخانەكانى سەر  بە وەزارەتى خويَندنى باڵا لە کوردستان , ئەوەش مافى هەمو مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارانە لەگەڵ هەر ميوانیك کە بۆ مەبەستى جیا ڕو لەو دامەزراوە جیایانەى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکەن، هەندێك لەو مەترسيانەى كە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى کارى لەسەر دەکات بۆ خۆپاراستن لێیان بریتین لە مەترسى (فيزياوى،  كيمياوى، بايۆلۆژى، ميكانيكى، كەوتن و خليسكاندن، كارەبا و ئاگر، پەتاى بڵاوەبو، ژەهراویبون بەخواردن و ئاوى پيس) .بەڕێوەبەرایەتى سيستمى تەندروستى و سەلامەتى بەچەند ڕێگەیەکى جیا جێبەجێ دەکات، کە بریتین لە (بەدواداچون و دەستنيشانكردنى ئەو كۆسپانەى ڕوداوى دڵتەزێنیان لێ دەکەوێتەوە .دۆزينەوە و دەستنیشانکردنى ڕێگە چارەى گونجاو بۆ کێشەو گرفت و کەموکوڕییەکان. دەركردنى رِێنمايی تايبەت بە بوارى تەندروستى و سەلامەتى. دروستكردنى فۆرمیكى بەدواداچون بۆ ئاسانكردنى چالاكيەكان.

کارەکانى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى بەهەمان شێوە بریتیە لە یارمەتیدانى زانکۆکان بۆ چۆنیەتى کارکردن لەسەر سیستمى تەندروستی و سەلامەتى لەپێناو پاراستنى بەرژەوەندى مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکار لە هەموو جۆرە مەترسيەك لە ناو زانكۆ و دامەزراوە جیاکان، هەروەک ڕێگە لە لە رِودانى كارەسات و رِوداوى نەخوازيار دەگرێ، لەهەمان کاتدا کاردەکات بۆ پاراستنى بالَەخانەو كەلو پەلى ناو زانكۆ و دەستەكان  لە رِوداوى لەناكاو، کاریش دەکات بۆ انانى بەرنامەى گونجاو  ستافى شياو  بۆ رِوبەرِوبونەوەى كارەساتى سروشتى و ناسروشتى .هۆشيارى سەلامەتى و تەندروستى لەناو  مامۆستا و فەرمانبەران و  خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاودەکاتەوە، هەروەک هۆبەى چاككردنەوە  دیوانى وەزارەت لە زانكۆ و دەستەو بەشە ناوخۆییەکان  ڕادەسپێرێ بۆ چاككردنەوەى ئەو شوینانەى کەموکوڕییان هەیە، یان لەکارکەوتون، ئەوەش بۆ ڕێگریكردنە لە ڕودانى كێشەى كارەبا , ئاو و ئاوەرِۆ ... هتد .جگە لەوانەش ِهۆبەى  خزمەتگوزارى ڕادەسپێرێ بۆ گرنگیدان  بە پاك و خاوێنى دیوانى وەزارەت و زانکۆکان، لە ڕێگەى هۆبەى باخەوانەکانەکانیش گرنگى بە ژينگە دەدات لە پێناو دابينكردنى ژينگەیەكى لەبارو شايستەو تەندروست بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و هاوڵاتیان. هەوڵ دەدات بۆ دانانى ئامێرى ئاگر كوژینەوە  لەناو باڵەخانەكانى كۆلیژەکان و، دانانى ستاف و كارمەندى گونجاو بۆ ئەو مەبەستە، هەروەک جەخت لەسەر  كرِين و دانانى زەنگى ئاگاداركردنەوەى ئاگر كەوتنەوە لە هەمو باڵەخانەكان بەتايبەت لەناو تاقيگەكان دەکاتەو ، لێژنەى يانە  يا كافتريا و كۆشك لە کۆلێژ و پەیمانگەکان ڕادەسپێرێ بۆ ئەوەى گرنگى بە پاك وخاوێنى بدەن و رِۆژانە و بەبەردەوامى سەرپەرشتى  خواردن و خواردنەوەكان بكەن، کاریش دەکات بۆ دەستنيشانكردنى رِۆژێك  يان چەند ڕۆژێك  لە سالَدا  بۆ جێبەجێكردنى پڕۆسەى  چۆڵكردن (أخلا)، ئەوەش  بۆ ڕاهينانى  فەرمانبەران و  مامۆستايان و خوێندکاران تا  لە كاتى  ڕودانى  كارەساتى  نەخوازراو، کاریش دەکات بۆ هۆشیارکردنەوەى سەرجەم  فەرمانبەران  و مامۆستايان  و خوێندکاران تا لەکاتى ڕوداوى نەخوازراو لێژنە لاوەكيەكان  يان لێژنەى باڵا ئاگادار بکەنەوە، چونکە لێژنە لاوەكيەكان بەرپرسن  بەرامبەر  هەر ڕوداويك  لەو شوێنانەى  لە ئەستۆيان دايە، بۆیە پێويستە لەكاتى ڕوداو يان  كارەساتى نەخوازراو كارى  بەپەلە ئەنجام بدەن . ئەرکێکى دیکەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى هەڵواسینى ژمارە  فرياگوزاریيەكانە لە هەمو باڵەخانەكان، هەروەک كەلتورى سەلامەتى  و سودەكانى لە ناو زانكۆکان بەڕێگەى ڕێکخستنى (سمينار, سيما (sign) و تەرخان كردنى  (10)  دە دەقيقە) لە پێش  وانەكان  لەلايەن  مامۆستاكان.  لە هەموشى گرنگتر بریتیە لە ئەنجامدانى چالاکى جۆراو جۆر لە ڕێکەوتى (28/4) ى هەمو ساڵێک، چونکە ئەو ڕۆژە ڕۆژی جیهانى تەندروستی و سەلامەتیە لە شوێنى کار.

بەڕێوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى : د.بڕوا محمد سەعید

دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار و ڕوداویکى نەخوازراو  ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى بکەیت: (safetymatters@mhe-krg.org )

ژمارە تەلەفۆن:  07505112804

 

دوەم/ بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى و متمانە بەخشین:

بەرێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى و متمانە بەخشین سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری  له‌ زانکۆ و په‌یمانگە حکومی و تایبه‌ته‌کانى هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.  ئەو پڕۆسەیەش له‌بەر ڕۆشنایى چوار پرۆگرامی سه‌ره‌کی بەڕێوەدەبات کە بریتین لە: دڵنیایی جۆری فێرکردن، زانستخوازی به‌رده‌وام، په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌کان و متمانه‌ به‌خشین، هەربۆیە لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامانه‌ پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری هەوڵدەدات ئاستی ئەکادیمی و زانستی مامۆستایانی زانکۆ وپەیمانگە بەرەوپێش ببات، لەهەمان کاتدا بۆ بەرەوپێشپردنی پرۆسەی خوێندنە لە دامەزراوە جیاکانى خوێندنی باڵا لە هه‌رێمی کوردستان.

ئەرکەکانى بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى و متمانە بەخشین بریتیە لە  سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی پرۆگرام و بنەما سەرەکیەکانى پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان و تایبەتەکان. ئەوەش لە ڕێگەی کۆبونەوە و سەردانیکردن، لە هەمان کاتدا پڕوپۆزەڵى کردنەوەى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەتى وەردەگرێت و دیراسە و  هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکات، بەهەمان شێوە پڕوپۆزەڵی کردنەوەى بەشی نوێ لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکان وەردەگرێ. هاوکات سەرپەرشتی جێبەجێکردنی پرۆسەی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکات و، .پرۆسەی پشکنین لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان وتایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات، جگە لەوەش ئەو نوسراوانەى پەیوەست بن بەو بابەتەو پێویستیان بەفەرمانى وەزارى هەبێ ئەوا فەرمانى وەزارى دەردەکات و، وەڵامى ئەو نوسراوانەش دەداتەوە کە ئاڕاستەى دەکرێ، ڕۆژانەش سەرجەم زانیاریەکانى پەیوەست بە پرۆسەى دڵنیایى جۆرى لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکان ئەرشیف دەکات بۆ ئەوەى  بۆ ریزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان سودیان لێ وەربگیرێ، هاوکات کۆبونەوە هەفتانەو مانگانەکانى لێژنەى باڵای دڵنیایى جۆرى و متمانەبەخشین ناو وەزارەت و، لێژنەى متمانەبەخشین و مۆڵەتپێدان بۆ زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕێک دەخات بۆ باسکردن و تاوتوێکردنی داواکاری و پێشنیازەکان کە لە زانکۆکانەوە دێت. لە کۆتایی هەمو ساڵێکیشدا بە سەدان ڕاپۆرت دەگاتە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین و شیدەکرێتەوە و لە داتابەیسی تایبەتیدا دادەنرێت بۆ کات و کاری پێویست. ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە دو هۆبە پێکهاتوە، ئەوانیش بریتین لە:

  • هۆبەى دڵنیایى جۆرى خوێندنى حکومى: ئەرکى ئەم هۆبەیە بریتیە لە سەرپەرشتیکردنی گشت پرۆگرامەکانی تایبەت بە پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە زانکو و په‌یمانگە حکومیەکان.
  • هۆبەى دڵنیایى جۆرى خوێندنى تایبەت: بەهەمان شێوە ئەرکى ئەم هۆبەیەشیان بریتیە لە سەرپەرشتیکردنی گشت پرۆگرامەکانی تایبەت بە پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە زانکو و پەیمانگە تایبەتەکان.

 

بەڕێوەبەرى دڵنیاى جۆرى و متمانەبەخشین: د. سمیرە توفیق سعید

ئیمەیل : samira.saeed@mhe-krg.org

تەلەفون: 009647504201189