خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ریی

 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌نگاوێكی گرینگدا نێردراوانی ئازیزی تواناسازی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌وا خه‌ریكه ده‌ست به‌كاركردن له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی پێدانی ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ریی ده‌كات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ میانه‌ی سه‌فه‌ركردنیان به‌ مه‌به‌ستی خوێندنی ئه‌كادیمی هاوسه‌ره‌كانیان هاوڕێیه‌تییان ده‌كه‌ن ئه‌وا به‌ پێی رێنمایی دارایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران %50 ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رییان بۆ خه‌رج ده‌كرێت. بۆیه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه ده‌بێت فۆرمی داواكاری تایبه‌ت به‌ پێدانی ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ریی پڕ بكه‌نه‌وه‌ وه‌ به‌م ئیمێڵه‌ بۆمانی‌  ڕه‌وانه‌ بكه‌ن.


HCDP_Partner_Accompany_Form

 



hcdp.other.payments@mhe-krg.org
hcdp.uk.payments@mhe-krg.org