تەندروستى و سەلامەتى

ئەم بەڕێوەبەرايەتيە سەر بە فەرمانگەى گشتى (پشكنين و دڵنيايى جۆري)یە، كە هەر لەسەرەتاى دامەزراندنيەوە برڕياردرا لە سەرجەم زانكۆ و دەستەکان نوێنەریكى هەبێ و لێژنەى باڵا-ى بۆ دروست بكریت , تا ئەو لێژنەيە بتوانيَت لەگەڵ بەڕێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى ڕێنمايەكان بە زانكو و دەستەكان بگەێنێ, لەهەمان کاتدا لەسەر ئاستى زانكو و دامەزراوەکانى وەک (سەرۆکایەتى زانكۆ, رِاگرايەتي كولێژ, پەرتوكخانە ... هتد) لێژنەيەكى لاوەكى دروست بکەن، ئەوەش هەنگاوێکى گرنگ بو بۆ هينانە ئارايى سيستمى تەندروستى و سەلامەتى لە سەرجەم زانكو و دەستەكان لە هەرێمى کوردستان لە پیناو دەستەبەرکردى ژينگەيەكى تەندروست بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و هەمو ئەو کەسانەى بەمەبەستى جیا سەردانى دامەزراوە جیاکانى خوێندنى باڵا دەکەن، ئەوەش پاڵپشتيەكە بۆ بەرەوپێشبردنى رِەوتى خويێندن لە هەرێمى كوردستان، بۆیە لە ئێستادا هاوشانى لێژنەى باڵا لە زانکۆ حکومیەکان، لە زانکۆ تایبەتەکانیش لێژنەى هاوشێوە دروست بوە بۆ جێبەجیکردنى سیستمى تەندروستى و سەلامەتى.

کەواتە ئەرکى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى بريتيە لە دابينكردنى ژينگەیەکى ئاسودە  وسەلامەت، هەروەک هەولَدانە بۆ كەمكردنەوەى ڕوداوى ناخۆش لە هەمو بالَەخانەكانى سەر  بە وەزارەتى خويَندنى باڵا لە کوردستان , ئەوەش مافى هەمو مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارانە لەگەڵ هەر ميوانیك کە بۆ مەبەستى جیا ڕو لەو دامەزراوە جیایانەى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکەن، هەندێك لەو مەترسيانەى كە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى کارى لەسەر دەکات بۆ خۆپاراستن لێیان بریتین لە مەترسى (فيزياوى،  كيمياوى، بايۆلۆژى، ميكانيكى، كەوتن و خليسكاندن، كارەبا و ئاگر، پەتاى بڵاوەبو، ژەهراویبون بەخواردن و ئاوى پيس) .بەڕێوەبەرایەتى سيستمى تەندروستى و سەلامەتى بەچەند ڕێگەیەکى جیا جێبەجێ دەکات، کە بریتین لە (بەدواداچون و دەستنيشانكردنى ئەو كۆسپانەى ڕوداوى دڵتەزێنیان لێ دەکەوێتەوە .دۆزينەوە و دەستنیشانکردنى ڕێگە چارەى گونجاو بۆ کێشەو گرفت و کەموکوڕییەکان. دەركردنى رِێنمايی تايبەت بە بوارى تەندروستى و سەلامەتى. دروستكردنى فۆرمیكى بەدواداچون بۆ ئاسانكردنى چالاكيەكان.

کارەکانى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى بەهەمان شێوە بریتیە لە یارمەتیدانى زانکۆکان بۆ چۆنیەتى کارکردن لەسەر سیستمى تەندروستی و سەلامەتى لەپێناو پاراستنى بەرژەوەندى مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکار لە هەموو جۆرە مەترسيەك لە ناو زانكۆ و دامەزراوە جیاکان، هەروەک ڕێگە لە لە رِودانى كارەسات و رِوداوى نەخوازيار دەگرێ، لەهەمان کاتدا کاردەکات بۆ پاراستنى بالَەخانەو كەلو پەلى ناو زانكۆ و دەستەكان  لە رِوداوى لەناكاو، کاریش دەکات بۆ انانى بەرنامەى گونجاو  ستافى شياو  بۆ رِوبەرِوبونەوەى كارەساتى سروشتى و ناسروشتى .هۆشيارى سەلامەتى و تەندروستى لەناو  مامۆستا و فەرمانبەران و  خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاودەکاتەوە، هەروەک هۆبەى چاككردنەوە  دیوانى وەزارەت لە زانكۆ و دەستەو بەشە ناوخۆییەکان  ڕادەسپێرێ بۆ چاككردنەوەى ئەو شوینانەى کەموکوڕییان هەیە، یان لەکارکەوتون، ئەوەش بۆ ڕێگریكردنە لە ڕودانى كێشەى كارەبا , ئاو و ئاوەرِۆ ... هتد .جگە لەوانەش ِهۆبەى  خزمەتگوزارى ڕادەسپێرێ بۆ گرنگیدان  بە پاك و خاوێنى دیوانى وەزارەت و زانکۆکان، لە ڕێگەى هۆبەى باخەوانەکانەکانیش گرنگى بە ژينگە دەدات لە پێناو دابينكردنى ژينگەیەكى لەبارو شايستەو تەندروست بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و هاوڵاتیان. هەوڵ دەدات بۆ دانانى ئامێرى ئاگر كوژینەوە  لەناو باڵەخانەكانى كۆلیژەکان و، دانانى ستاف و كارمەندى گونجاو بۆ ئەو مەبەستە، هەروەک جەخت لەسەر  كرِين و دانانى زەنگى ئاگاداركردنەوەى ئاگر كەوتنەوە لە هەمو باڵەخانەكان بەتايبەت لەناو تاقيگەكان دەکاتەو ، لێژنەى يانە  يا كافتريا و كۆشك لە کۆلێژ و پەیمانگەکان ڕادەسپێرێ بۆ ئەوەى گرنگى بە پاك وخاوێنى بدەن و رِۆژانە و بەبەردەوامى سەرپەرشتى  خواردن و خواردنەوەكان بكەن، کاریش دەکات بۆ دەستنيشانكردنى رِۆژێك  يان چەند ڕۆژێك  لە سالَدا  بۆ جێبەجێكردنى پڕۆسەى  چۆڵكردن (أخلا)، ئەوەش  بۆ ڕاهينانى  فەرمانبەران و  مامۆستايان و خوێندکاران تا  لە كاتى  ڕودانى  كارەساتى  نەخوازراو، کاریش دەکات بۆ هۆشیارکردنەوەى سەرجەم  فەرمانبەران  و مامۆستايان  و خوێندکاران تا لەکاتى ڕوداوى نەخوازراو لێژنە لاوەكيەكان  يان لێژنەى باڵا ئاگادار بکەنەوە، چونکە لێژنە لاوەكيەكان بەرپرسن  بەرامبەر  هەر ڕوداويك  لەو شوێنانەى  لە ئەستۆيان دايە، بۆیە پێويستە لەكاتى ڕوداو يان  كارەساتى نەخوازراو كارى  بەپەلە ئەنجام بدەن . ئەرکێکى دیکەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى هەڵواسینى ژمارە  فرياگوزاریيەكانە لە هەمو باڵەخانەكان، هەروەک كەلتورى سەلامەتى  و سودەكانى لە ناو زانكۆکان بەڕێگەى ڕێکخستنى (سمينار, سيما (sign) و تەرخان كردنى  (10)  دە دەقيقە) لە پێش  وانەكان  لەلايەن  مامۆستاكان.  لە هەموشى گرنگتر بریتیە لە ئەنجامدانى چالاکى جۆراو جۆر لە ڕێکەوتى (28/4) ى هەمو ساڵێک، چونکە ئەو ڕۆژە ڕۆژی جیهانى تەندروستی و سەلامەتیە لە شوێنى کار.

بەڕێوەبەر : د.بڕوا محمد سعید

دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار و ڕوداویکى نەخوازراو  ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى بکەیت: (safetymatters@mhe-krg.org )

ژمارە تەلەفۆن:  07505112804