خوێندنى باڵا ماستەر لە هەرێمی کوردستان

 

ئاماژە بە بڕگەى (1/ تەوەری پێنجەم/ کاروباری کارگێڕی و دارایی) لە کۆنووسی کۆبوونەوەى ژمارە (10)ی ئەنجومەنی وەزارەت کە لە (19/1/2014) ئەنجامدرابوو . بڕیار درا بە پەیڕەو کردنی مەرج و ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015) بەم شێوەیەى لای خوارەوە:
 
یەکەم/ رێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ماستەر بۆ ساڵى خوێندنى (2014-2015):
 
-مەرجەکانى پێشکەش کردن:
 
1.مەرجى تەمەن:
 
تەمەنى خوازیار لە (45) چل و پێنج ساڵ زیاتر نەبێت، واتە لە رێکەوتى لە دایکبوونى (31/12/1969) بەرەو سەرەوە بێت.
 
2.مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى:

توانستى زمانى ئینگلیزى ئەو لایەنانەى خوارەوە پەسەندە بۆ پێشکەشکردن:
ا  - تاقیکردنەوەى ئەلیکترۆنى بە گوێرەى ئەم خشتەیەى خوارەوەیە:
 
 

 

IELTS

TOEFL

 Computer Base

TOEFL

IBT

TOEFL

PBT

Person

Academic

زانستە سروشتى و زيندووەكان

4

133

40

450

لە (25) كەمتر نەبێت

زانستە مرۆڤايەتييەكان

3,5

113

30

425

لە (20) كەمتر نەبێت

 
تێبینى:
 
ا-سەبارەت بە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى ئەلیکترۆنى وەکو ئایلتس و تۆفل لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان وشارەکانى دیکەى عێراق و دەرەوەى عێراق، پێویستە ئەو سێنتەرەى تاقیکردنەوەى لێ ئەنجام دەدرێت لقێک بێت لە لقەکانى بنکەى سەرەکى ئایلتس و تۆفل بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت پشت بە وێب سایتى رەسمى ئایلتس و تۆفل ببەستێت و تیایدا ئاماژە درابێت کە لقى ئەو سێنتەرە لەو شارە هەبێت کە خوازیار تاقیکردنەوەى لێ ئەنجام دەدات.
ب- بڕوانامەى سێنتەرى زمانى ئینگلیزى زانکۆکانى هەرێم بۆ ئەوانەى خولیان بینیوە بە مەرجێک ماوەى خولەکە لە (160) کاتژمێر کەمتر نەبوبێت و لە خولەکەدا دەرچووبێت، ماوەى پەیوەست بە توانستى زمانى ئینگلیزى لە 1/1/2010 بۆ ماوەى (4) ساڵ بە دواوە ئەژمار دەکرێت.
 
ج- مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى هەڵگرى بڕوانامەى ( بەکالۆریوس لە ئینگلیزى) ناگرێتەوە.
د- دەرچووى بڕوانامەى بەکالۆریۆس لەو وڵاتانەى کە زمانى دایک (اللغە الناگقە) زمانى ئینگلیزى بێت (بەریتانیا، ئەمریکا، کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزلەندا ) مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى نایگرێتەوە.
 
3. شارەزایى لە کۆمپیوتەر:

قوتابى/خوێندکارى ماستەر لە وەرزى یەکەمى خوێندنى ماستەرەکەیدا وانەى کۆمپیوتەر دەخوێنێت و پێویستە تێیدا دەربچێت واتە نمرەى (مستوفى) بەدەستبێنێت. بەبێ تەرخانکردنى یەکەى خوێندن بۆ ئەو وانەیە.
 
4.مەرجى ساڵانى خزمەت یان تێپەربوونى ماوەى پێویست بەسەر دەرچووندا:

 
بوونى دوو ساڵى خزمەتى فعلى دواى بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەکالۆریۆس تا رێکەوتى (30/10/2014) بۆ خوازیارانى دامەزراو (دامەزراو بن لە دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم)، جگە لەو خوازیارانەى کە یەکەمى سەر بەشە زانستیەکانن پێویستە یەک ساڵ بەسەر دامەزراندن یان دەرچوونیان تێپەر بووبێت تا (30/10/2014). بەڵام ئەو خوازیارانەى کە دانەمەزراون پێویستە (2) ساڵ بەسەر دەرچوونیان و بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەکالۆریۆسەکەیان لە زانکۆ تێپەربووبێ تا (30/10/2014).
 
 
 
5.مەرجى کۆنمرە:
 
ا.کۆنمرەى بەکالۆریۆسى خوازیار لە (65%) بە سەرەوە بێت، یاخود لە چارەگى یەکەمى دەرچووان بێت جگە لە دەرچووانى فاکەڵتى/کۆلێژ و سکوڵەکانى ( پزیشکى، پزیشى ددان، دەرمانسازى) کە رەچاوى کۆنمرە ناکرێت.
 
ب.تایبەت بە دەرچووانى کۆلێژى (پەرستارى و پزیشکى ڤێتێرنەرى)، پێویستە کۆنمرەیان لە  (60%) کەمتر نەبێت یان لە چارەگى یەکەمى دەرچووان بن.
 
6.مەرجى توانستى زانستى:
 
- تاقیکردنەوەى توانستى زانستى ئەنجام دەدەرێت و رێژەى (30%) نمرەى بۆ تەرخان دەکرێت و (70%)ى تریش لەسەر کۆنمرەى بەکالۆریۆس ئەژمار دەکرێت، وە مەرجە خوازیار دەربچێت لەم تاقیکردنەوەیە (واتە 15 نمرە لە 30 نمرەى تەرخانکراو بۆ تاقیکردنەوە بەدەست بهێنێت)، ئەگەر کورسى بەتاڵ مایەوە پڕ ناکرێتەوە، هەروەها هیچ زانکۆیەک بۆى نییە کورسى خوێندن  زیاد بکات بۆ پلانى پەسەندکراو لە لایەن وەزارەتەوە.
 تێبینى/ 
- پێویستە وەڵامى نمونەیى پرسیارەکانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى پێشکەش بکرێت لەگەڵ پرسیارەکاندا.
 
دووەم/سەبارەت بەو خوازیارانەى کە دانیشتووى شارەکانى دیکەى عێراقن یاخود هەڵگڕى رەگەزنامەى عێراقى نین:
 
1. هاوڵاتى عێراقى لە دەرەوەى هەرێم مافى پێشکەشکردنى هەیە بۆ خوێندنى ماستەر بە پێى بنەما یاسایى و دەستورییەکان.
2. سەبارەت بەو خوازیارانەى کە دانیشتووى دەرەوەى عێراقن (واتە هەڵگڕى رەگەزنامەى عێراقى نین) مافى پێشکەش کردنیان هەبێت بە سیستمى پارالێل.
 
 
 
 
سێیەم/ سەبارەت بە دەرچووانى زانکۆ تایبەتەکان (زانکۆ ئەهیلەکان):
 
دەرچووانى زانکۆ تایبەتەکان مافى پێشکەشکردنیان هەیە بە هەمان مەرج و رێنماییەکانى سەرەوە.
 
تێبینیە گشتیەکان:
 
1. کورسیە گشتیەکان بۆ دەرەوەى خوێندنى باڵا دەبێت و کورسیەکانى تر بۆ خودى زانکۆکە و زانکۆ تازەکان و زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان دەبێت.
 
2.وەرگیراوانى تواناسازى مڕۆیى کاتێک بۆیان هەیە داخوازى پێشکەش بکەن، ئەگەر هاتوو (نووسراوى فەرمى لە وەزارەت/فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندیە رۆشنبیریەکان)ەوە پێ درا کەوا پاشگەزبوونەوەیان لەم بەرنامەیە پەسەند کراوە.
 
3. ئەو کاندیدانەى بە پێى پڕۆگرامى تواناسازى مرۆیى نێردراوان بۆ دەرەوە و لە ئێستادا گەڕاونەتەوە و خوێندنیان تەواو نەکردووە بە هۆکارى جیا جیا، مافى پێشکەشکردنیان نییە تا تێپەربوونى (3) ساڵ بەسەر گەڕانەوەیان.
 
4.هیچ مامەڵەیەکى پێشکەشکردن وەرناگیرێت، ئەگەر سەرجەم دۆکیومێنتەکان تەواو نەبێت تا دوایین رۆژى پێشکەشکردن، بە پێچەوانەوە خوازیار مافى بەشداربوونى لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى نابێت، وە فەرمانگەى یاریدەدەرى سەرۆک زانکۆکان بۆ کاروبارى زانست و خوێندنى باڵا بەرپرسیارن لە ووردبینى کردنى دۆکیومێنتەکان.
 
5. خوازیار مەرجە دوو ساڵ بەسەر بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەکالۆریۆسەکەیدا تێپەر بووبێت (جگە لە دەرچووانى یەکەمى سەر بەش، کە دەبێت یەک ساڵ تێپەربووبێت بەسەر دەرچوونیدا)، بەڵام پرسى (مەسەلە)ى بەخشینى مۆڵەتى خوێندن بە پێى یاسای راژەى شارستانى  هەموارکراوى ساڵى (2009) مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت. واتە ئەو خوازیارەى دوو ساڵ تێپەربووبێت بەسەر بەدەست هێنانى بڕوانامەى بەکالۆریۆسەکەیدا ئەگەر دوو ساڵ خزمەتى فعلى تا (30/10/2014) تەواو نەکردبێت بۆى هەیە داواکارى پێشکەش بکات بەڵام ئەگەر وەرگیرا ئەوا شایستەى مۆڵەتى خوێندن نابێت و دەتوانێت مۆڵەتى بێمووچە وەربگرێت بۆ ماوەى خوێندنى ماستەرەکەى. 
 
 
6.پێویستە ئەو خوازیارەى کە دانەمەزراوە بەڵێننامەى دادنووس (تعهد کاتب العدل) پێشکەش بکات کە لە هیچ فەرمانگەیەکى حکومى دانەمەزراوە، ئەگەر زانیارى نادروستى دا بێت ئەوا بەرپرسیارەتى یاسایى دەکەوێتە ئەستۆ جگە لە سرینەوەى ناوەکەى لە خوێندن.
 
7.سەبارەت بە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، لیژنەى باڵاى خوێندنى باڵا پێشنیار دەکات کە وۆرک شۆپێک رێک بخرێت و تێیدا گشت سەرۆک بەشەکان لە زانکۆکانى کوردستان ئامادەى بن تێیدا بە مەبەستى تاوتوێکردنى ئەنجام دانى ئەو تاقیکردنەوەیە بە پێى ستانداردێکى جیهانى.
 
چوارەم/ مەرجى تەمەن و خزمەت بۆ قوتابى/خوێندکارى دکتۆرا بە شێوازى سپلت سایت:
 
1. تەمەنى پێشکەشکار بۆ خوێندنى دکتۆرا بە شێوازى سپلت سایت لە (50) پەنجا ساڵ زیاتر نەبێت، جگە لە خوێندنى باڵا/ بۆردى کوردستانى بۆ پسپۆرییە پزیشکیەکان کە رێنمایى تایبەت دەیانگرێتەوە.
 
2.دوو (2) ساڵ بەسەر دەرچوونی ( بەدەستهێنانى) بڕوانامەى ماستەرەکەى لە زانکۆ تێپەربووبێت.